لە شارۆچکەی سلۆپی پارێزگای شرنەخ ٢ هاوڵاتی لە کاتی دەربازبوون لە گومروکی خابوور تووشی توندوتیژی ئەفسەرانی گومروک بوون.
رووداوەکە دوێنێ لە دەروازەی گومروکی خابوور لە شارۆچکەی سلۆپی رووی دا.
لە گرتەڤیدیۆیێک کە بە تەلەفۆن تۆماڕ کراوە دەبینرێت کە پیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەی تووشی توندوتیژی ئەفسەرانی گومروک دەبن.
لە گرتەڤیۆکە دەبینرێت کە کەسێکی نەناسراو کە لەسەر زەوی پاڵکەوتووە لێی دەدرێت، و ئافرەتێک کە توڕە بووە شەقێک لە ئەفسەری گومرگەکە دەدات و ٢ ئەفسەری گومرگی شەق لە ئافرەتەکە دەدەن.
"٢ ئەفسەری گومرگی ڕاگیران"
دوای دەرکەوتنی رووداوەکە پارێزگاری شرنەخ سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەست نیشان کرا، "لێکۆڵینەوە لەلایەن پارێزگاریەوە دەستیپێکردووە سەبارەت بەو رووداوە دڵتەزێنەی لەو وێنانەی لە هەژماری سۆشیال میدیا لە ٣١.٠١.٢٠٢٣ لە دەروازەی سنووری خابوور بڵاوکراونەتەوە، هەروەها دوو ئەفسەری گومرگی کە دەرکەوت دەستیان هەبووە لە رووداوەکەدا ڕاگیراون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک رادەست ناکرێتەوە."